کوردی_English
بەردەوامی خول و ڕاهێنانەکانی فێرگەی هاوینەی ڕێکخراوی هاواری گەڵا لەناحیەی ئاغجەلەر
ڕێکخراوی هاواری گەڵا، وەک بەشێک لە کار و چالاکییە بەردەوامەکانی بۆ خزمەتکردنی نەوەی نوێ و پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان، خولی فێرگەی هاوینەی لە سەنتەری ناحیەی ئاغجەلەر دەستپێکردووە.
لە ئێستادا نزیکەی (٨٠) منداڵی سنوورەکە لەم خولانەدا بەشدارن و سوودمەند دەبن لە بابەتە جۆراوجۆرەکانی ڕاهێنان. ئەم چالاکییە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێکخراوی (هاواری گەڵا) و بە پاڵپشتی و هاوکاری ڕێکخراوی (وادی)ی ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت.
جێی ئاماژەیە، وانە و ڕاهێنانەکان لەلایەن ڕاهێنەر (سەنکەر مەحمود)ەوە پێشکەش دەکرێن، کە ئامانج لێی دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی و کات بەسەربردنێکی بەسوودە بۆ منداڵان لە وەرزی هاویندا.
Title: Continuation of Summer School Courses and Training by Hawari Gala
Organization in Aghjalar
As part of its ongoing efforts to serve the new generation and develop
children’s potential, Hawari Gala Organization has launched its summer school
courses in the center of Aghjalar sub-district.
Currently, approximately 80 children from the area are participating in these
courses, benefiting from a wide range of training topics. This initiative is
being held under the direct supervision of Hawari Gala Organization, with the
generous support and cooperation of the German organization, Wadi.
It is worth noting that the lessons and training sessions are led by trainer
Sankar Mahmoud. The primary goal of this program is to create an educational
environment and provide meaningful, productive activities for children during
the summer break.
