تیپی گۆپتەپە لە جامی قەزای کۆیە دەدرەوشێتەوە و مێژوویەکی نوێ تۆمار دەکات

لە درێژەی یارییەکانی جامی قەزای کۆیە، گەنجانی گۆپتەپە ئاستێکی نموونەییان پێشکەش کرد و توانییان لە کۆی سێ یاری، سێ سەرکەوتنی بەدەستبهێنن بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ.

هاوکات لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕیندا، لە بەرامبەر تیپی (کانی بی) بە ئەنجامی ٣ گۆڵ سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد.

ئەم دەستکەوتە گەورەیە، بەرهەمی کۆشش و دڵسۆزیی گەنجانمانە کە بە ڕۆحیەتێکی بەرزەوە یاری بۆ ناوی گۆپتەپە دەکەن.

بەم بۆنەیەوە، سوپاس و دەستخۆشیی تایبەت ئاراستەی دەستەی ڕاهێنەران (هونەر سالار، مامۆستا دەستان، مامۆستا دارەوان) و سەرجەم یاریزانان و ئەندامانی تیپەکە دەکەین.

گۆپتەپە44ساڵە بەردەوامە لە پێشەنگی و خۆڕاگری؛ 44 ساڵ مێژوو و شانازی سەلمێنەری ئەوەیە کە،”ڕابردوو شانازییە، ئێستا بەردەوامییە و داهاتووش بۆ سەرکەوتنە.

پیرۆزبێت لە تەواوی وەرزشوانان و ناوی بەرزی گۆپتەپە.