Uncategorized

درێسی نوێی تیپی وەرزشی گۆپتەپە بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە

ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی بۆ وەرزی نوێی بەسەرپەرشتی م.هێمن گۆپتەپەیی درێسی نوێی تیپی وەرزشی گۆپتەپەی ئامادەکردووە .لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی رێکخراوی وادی ئەڵمانی بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی کردنی وەرزشکارانی گۆپتەپە بۆ وەرزی نوێ درێسی ئەم وەرزەی بەلۆگۆ تایبەت بە تیپی وەرزشی گۆپتەپە و لۆگی رێکخراوی وادی ئەڵمانی و ژمارەی تایبەت بەیاریزانان و ناوی گۆپتەپە ئامادەکراوە.

هەوڵەبەردەوامەکانی م.هێمن گۆپتەپەیی بەردەوامە بۆ دابین کردنی پێداویستی یەکانی وەرزشکارانی گۆپتەپە.ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی لەوەرزی ڕابردوو سپۆنسەری تیپی وەرزشی گۆپتەپەی کردووە بۆ ئەم وەرزەش بڕیاردرا لە سپۆنسەری کردنی جل و بەرگ و پێداویستیەکان بەردەوام بێت .