#خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری
لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم فێربوون، ڕێکخراوی هاواری گەڵا بەردەوامە لە چالاکییە پەروەردەییەکانی.
خۆشحاڵین کە ڕایبگەیەنین، ژنانی بەئیرادەی گوندەکانی تەوەکەڵ وعەسکەر لە خولی دووەمی فێرگەی نەهێشتنی نەخوێندەواری، هەنگاوی کرداری و گەورەیان ناوە بەرەو جیهانی خوێندن و نووسین.
ئەوان ڕۆژانە لە هۆڵەکانی خوێندنی قوتابخانەی گوندەکانیان، بە هاوکاری و ڕێنمایی مامۆستا” ڕۆژگار ” و”ئاسیا”، سەرقاڵی فێربوونی وانەکانی (کوردی و بیرکاری)ن بە شێوازێکی سەردەمیانە و کرداری.
جوانیی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە تەنها لە ژناندا کورت نەبووەتەوە؛ بەڵکو هاوشانی ئەوان، ژمارەیەک لە منداڵانی گوندەکەکانیش سوود لەم دەرفەتە وەردەگرن بۆ بەهێزکردنی ئاستی زانستییان و باشترکردنی وانەکانی قوتابخانەیان. ئەمەش وێنەیەکی جوانی تێکەڵبوونی نەوەکان نیشان دەدات لە پێناو زانستدا.
ئەم پڕۆژە گرنگە بە شانازییەوە لە لایەن ڕێکخراوی هاواری گەڵا و بە پاڵپشتی و هاوکاری ڕێکخراوی وادی (WADI) ئەڵمانی جێبەجێ دەکرێت.
ئامانجی ئێمە تەنها فێربوونی پیتەکان نییە، بەڵکو پێگەیاندنی تاکێکە کە بتوانێت بە چەکی زانست بەشداری لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا بکات.
#ڕێکخراوی_هاواری_گەڵا#وادی_ئەڵمانی#فێربوون#نەهێشتنی_نەخوێندەواری#گوندی_عەسکەر#پەروەردە#ژنانی_بەئیرادە#WADI#EducationForAll#Literacy


