وەرزش لای ئێمە تەنها ڕاکردن نییە، بەڵکو هونەری ڕەوشت، تەندروستی و داڕشتنەوەی کەسایەتییە.
دایک و باوکە بەڕێزەکان..
لەپێناو پاراستنی منداڵەکانمان لە جەنجاڵی بێدەنگی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ نێو ژینگەیەکی زیندوو، ڕێکخراوی هاواری گەڵا لە گوندی (عەسکەر)ی ئازیز، دەرگای ناونووسین بۆ “فێرگەی وەرزشی هاوینە” واڵا دەکات.
ئامانجمان تەنها دروستکردنی یاریزان نییە، بەڵکو دەمانەوێت مرۆڤی بەتوانا و خاوەن کەسایەتی پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەین.
زانیارییەکانی خولەکە:
تەمەن: ٦ بۆ ١٢ ساڵ.
سەرپەرشتیار: ڕاهێنەر (کاک ئاکۆ ).
تێچوو: بەخۆڕایی (دیارییەکی ڕێکخراوە بۆ منداڵانی ناوچەکە).
پێداویستی: سەرجەم پێداویستییە وەرزشییەکان لەلایەن ڕێکخراوەوە دابین دەکرێن.
شوێنی ناونووسین: یاریگای تاتانی گوندی عەسکەر.
کاتی دەستپێکردنی ناونووسین: چوارشەممە (١ / ٧ / ٢٠٢٦).
تێبینی: ناونووسین تەنها تا ڕێکەوتی (5 / 7 / ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
وەرن، با پێکەوە ژیانی منداڵەکانمان بە وەرزش ڕەنگین بکەین!
#ڕێکخراوی_هاواری_گەڵا#وەرزش#تەندروستی#عەسکەر#داهاتوو

See insig
