بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ لەگەڵ هەریەکە لە بەرێزان (هونەر سالار ؛مریەم ئەحمەد ؛ئاریان فەرهاد) لەزانکۆی سلێمانی بەشداربووین لە”ڕۆژی یادکردنەوەی هەموو قوربانیانی جەنگی کیمیایی” چالاکیەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی زانکۆی سلێمانی و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەهاوبەشی سەنتەری گەشەپێدان و نوێنەری کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی شێخ وەسانان و ؛دۆڵی بالیسان ؛گۆپتەپەی شەهید ؛بەهاوکاری ڕێکخراوی (ICMP) رێکخراوبوو .
دیدارێکە تایبەت بوو بەڕۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی چەکی کیمیایی گوندی گۆپتەپەش هاوشێوەی ناوچەکیمیابارانکراوەکانی کوردستان نوێنەری ئامادەبوو لە دیدارەکەدا.
لەدیدارەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کرا هەر لەدیدارەکەدا پێشنیارمان کرد لەهەموو ناوچەکیمیابارانکراوەکانی کوردستان تورێکی تایبەت بەوکەیسە دروستبکرێت بۆ ئەوەی لەداهاتوو کاری پێکەوەی ئەنجام بدرێت.
هاوکات لەپەراوێزی دیدارەکەدا لەگەڵ نوێنەری بەشێک لە ناوچەکیمیابارانکراوەکان گفتوگۆمان کردو لەداهاتوو هەوڵدەدەین لەنزیکەوە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی دیدارێکی تایبەت ئەنجام بدەین .
بەئامانجی ئەوەی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی لەداهاتوو بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیدی باس و لێکۆڵینەوەکانیان تایبەت بکەن بەناوچە کیمیابارانکراوەکان .



