بەشداری لە ڕاهێنانێکی ڕێکخراوی “وادی”دا کرد
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی تواناکانی ستاف و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی
لەباری کارکردن، م. ئاسیا ڕەوف، ئەندامی تیمی (ڕێکخراوی هاواری گەڵا)، بەشداری کرد
لە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی تایبەت بە «پەستانی دەروونی و کاریگەرییەکانی لەسەر کار و
سەلامەتیی ئەندامانی تیم».
ڕاهێنانەکە لەلایەن ڕێکخراوی “وادی”ی ئەڵمانی و لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هاووڵاتیبوونی
چالاک” بۆ هاوبەشەکانی، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانی ڕۆژانی ڕاهێنانەکەدا، تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک تەوەری گرنگ و سەرەکی،
لەوانە:
بەڕێوەبردنی کار، دەستنیشانکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەر.
کەمکردنەوەی توندوتیژی و ناکۆکییەکان لە ژینگەی کاردا.
گرنگیی دیالۆگ لە نێوان
ئەندامانی تیمە ڕۆژنامەوانییەکان.
بنیادنانی پەیوەندییەکی تەندروست و کاریگەر لە
نێوان کارمەندان و سەرپەرشتیاراندا بە ئامانجی کەمکردنەوەی پەستانە دەروونییەکان.
ڕێکخراوی هاواری گەڵا، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخراوی “وادی”، هەمیشە هەوڵ دەدات لە
ڕێگەی ئەم جۆرە ڕاهێنانە پیشەییانەوە، سەلامەتی جەستەیی و دەروونی ئەندامانی
بپارێزێت و ئاستی کارایی تیمەکەی بەرزتر بکاتەوە.
#ڕێکخراوی_هاواری_گەڵا#Hawari_Gala_Organization
#ڕێکخراوی_وادی#WADI#هاووڵاتیبوونی_چالاک#Active_Citizenship
#پەستانی_دەروونی#سەلامەتی_لە_شوێنی_کار
#تەندروستی_دەروونی#پەرەپێدانی_تواناکان#سلێمانی#MentalHealthAtWork
#WorkplaceWellbeing#CapacityBuilding




