ئەمڕۆ شەممە 8ـی ئاداری 2025 لە گوندی گەڵناغاجی گەورە سەر بەناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ, تیمی
رێکخراوی وادی ئەڵمانی گوڵیان بەخشی بەوخانمانەی کە بەشدارن لەخولێکی خەیاتی،بە بۆنەی8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان .
ئەم چالاکیە لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی رێکخراوی وادی ئەڵمانی دایە بەپاڵپشتی Women’s World Day of Prayer (WWDP) پڕۆژەیەکی یەک ساڵی بۆ پاڵپشتی لەخانمان و منداڵان لەسنوری گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر و دەوروبەری .
ئەمڕۆلەلایەن ڕۆژنامەنوسی ژینگەیی ڕۆژگار عەبدوڵا سیمینارێک دەربارەی ڕۆژی جیهانی خانمان پێشکەش کرا،بەپێدانی نەمامێکی گوڵەباغ لەژێر ناونیشانی (پێکەوە هەموومان لەپاراستنی ژینگەکەمان بەشدار دەبین) و ڕۆژی 8 مارس بەرز
ڕاگیرا .
تیمی رێکخراوی وادی لەقەزای چەمچەماڵ _گۆپتەپە










