پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

ڕێکخراوی هاواری گەڵا لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانیدا، هەستا بە دابەشکردنی (جانتای دۆستی ژینگە) بەسەر خانمانی هەردوو گوندی (عەسکەر و تەوەکەڵ). ئەم جانتایانە بە دەستی خانمانی دەستڕەنگینی پارێزگای هەڵەبجە دروستکراون و پێشکەش بە بەشداربووانی پۆلەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری کران.
ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری و پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (وادی)ی ئەڵمانی و لەلایەن ڕێکخراوی (هاواری گەڵا)وە جێبەجێ دەکرێت. جێی دڵخۆشییە کە ژنانی گوندەکانی عەسکەر و تەوەکەڵ بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە ڕۆژانە بەشداری وانەکانی فێربوونی خوێندنەوە و نووسین دەکەن، کە خولەکە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئێمە لە ڕێکخراوی هاواری گەڵا، پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵانی ناوچەکە بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەشەپێدانی کۆمەڵگە.
#ڕێکخراوی_هاواری_گەڵا #ژینگە #فێربوون #عەسکەر #تەوەکەڵ #وادی_ئەڵمانی
Protecting the environment is everyone’s responsibility
As part of its ongoing activities, Hawari Gala Organization distributed
“eco-friendly bags” to women in the villages of Askar and Tawakal. These bags
were handmade by talented women from Halabja Governorate and presented to
participants of the literacy classes.
This project is implemented by Hawari Gala Organization with the cooperation and
financial support of the German organization Wadi. It is heartening that the
women of Askar and Tawakal villages participate daily with great enthusiasm in
reading and writing lessons, which will continue until the end of this year.
At Hawari Gala Organization, we consider supporting the women and children of
the region our priority and will continue to serve our citizens and develop the
community.


#Hawari_Gala_Organization #Environment #Education #Askar #Tawakal
#Wadi_German_Organization