رۆژی 27.1.2026 نوێنەرمان عەزیز عەبدوڵا، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان، هەماهەنگی دەرەکی و ڕێکخستنی چالاکییە مەیدانییەکان، لەشاری هەولێر سەردانی بەڕێز هەردی ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کرد لەشاری هەولێر و فەرمانی کارگێری بە ڕێکخراوەکەمان بەخشی.
هاوکات بۆ لێرەوە کاروچالاکیەکان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە،هیوا دەخوازین لە ئایندەدا بتوانین باشترین خزمەت بە سنورەکە بکەین.
