ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لەپشتیوانی کردنی وەرزشکارانی گۆپتەپە بەردەوامە

دوای بەدەست هێنانی پلەی دووەمی جامی کۆیەی ٢٠٢٤لەلایەن تیپی وەرزشی گۆپتەپە رێکخروای وادی ئەڵمانی بۆ زیاتر هاندان و پشتیوانی کردنی وەرزشکارانی گۆپتەپەدوێنێ شەو لەیاریگای تاتانی گۆپتەپە لەلایەن م.هێمن گۆپتەپەیی نوێنەری رێکخراوی وادی ئەڵمانی ٢٠چووت لاپچین ی وەک دیاری بەخشیە سەرجەم یاریزانانی گۆپتەپە بەئامادەبوونی م.داستان ئەحمەد و م.دارەوان سەعید ستافی سەرپەرشتیاری چالاکیەوەرزشیەکانی گۆپتەپە .
لەماوەی وەرزی ڕابردوو رێکخراوی وادی ئەڵمانی سپۆنسەری پێداویستیە وەرزشیەکانی بۆ وەرزشکارانی گۆپتەپە دابین کردوو.
ئەوەی جێگەی باسە ئەم هەوڵانە زیاتر هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ زیاتر پێشکەوتن و بووژاندنەوەی وەرزش لە سنورەکە لەداهاتوو لەهەوڵداین بۆ زیاتر فراوانکردی چالاکیەکانی رێکخراوی وادی لەسنوری گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر .
_ م.هێمن گۆپتەپەیی ؛نوێنەری ڕێگە پێدراوی رێکخراوی وادی ئەڵمانی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ _ناحیەی ئاغجەلەر