Uncategorized

کاتێک پەنجە چکۆلەکان ڕەنگ بە ژیان دەبەخشن..

کوردی_English

#HawariGala🌿🌿

له‌ ناو جه‌رگه‌ی گوندی (عەسکەر)، منداڵه‌ چاوگەشەکانمان تابلۆی خەونەکانیان نەخشاند. ئەمڕۆ کچان و کوڕانی گوندەکەمان، بە پەنجە ڕەنگینەکانیان و بە هاوکاری “مامۆستا نیگار”، یەکەمین وانەی وێنەکێشان و هونەری دەستڕەنگییان ئەزموون کرد.

ئەم چالاکییە چێژبەخشە، بەشێکە لە زنجیرە پڕۆژەکانی هاوینەی (ڕێکخراوی هاواری گەڵا) بە هەماهەنگی لەگەڵ (ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی). ئامانجمان تەنها فێربوونی هونەر نییە، بەڵکو دەمانەوێت دنیایەکی پڕ لە داهێنان بۆ منداڵانی گوندنشین بئافرێنین و دووریان بخەینەوە لە جەنجاڵی شاشەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، تا کاتە بەتاڵەکانیان بە ڕەنگ و جوانی بڕازێننەوە.

بۆ بینینی وێنە و زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پێگەی فەیسبوکی رێکخراو بکەم لەم لینکەی خوارەوە

https://www.facebook.com/profile.php?id=100085514468653

#هاواری_گەڵا#وادی_ئەڵمانی#گوندی_عەسکەر#هونەر#پەروەردە#منداڵ

When tiny fingers bring color to life…

In the heart of Askar village, our bright-eyed children painted the canvas of their dreams. Today, the girls and boys of our village, with their talented fingers and the support of “Teacher Nigar,” experienced their first lesson in drawing and artistic handicrafts.

This enjoyable activity is part of a series of summer projects by (Hawari Gala Organization) in coordination with (Wadi German Organization). Our goal is not just to teach art, but to create a world full of creativity for rural children and distance them from the noise of mobile screens and electronic devices, so they can adorn their free time with color and beauty.

#HawariGala#WadiGerman#AskarVillage#Art#Education#Children