
کوردی _English
“لەماوەی سێ وەرزی ڕابردوو رێکخراوی وادی ئەڵمانی لە پاڵپشتی کردنی وەرزشکارانی گۆپتەپە بەردەوامە “
ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی بۆ ماوەی سێ وەرزی ڕابردوو بەردەوام بووە لە پاڵپشتیکردنی وەرزشکارانی گۆپتەپە و دابینکردنی پێداویستییە وەرزشییەکانیان.
وەک بەڵێنمان دابوو، لە پشتیوانی و هاوکاریکردنی وەرزشکارانی گۆپتەپە بەردەوام دەبین. لە دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی تیپی تۆپی پێی گۆپتەپە، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی بۆ ماوەی سێ وەرزی ڕابردوو هاوکاری و پشتیوانی تیپەکەی کردووە لە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی وەرزشی.
جێگەی خۆشحاڵییە کە ئەم تیمە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی دڵسۆز و خەمخۆری گۆپتەپەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە وەرزی ڕابردوودا، تیمەکە توانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی تیمە میللییەکانی کۆیە بەدەستبهێنێت و ئەمساڵیش بەشداری خولی پلە دووی کۆیەی کردووە. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین و لە داهاتووشدا بەپێی توانامان لە پشتیوانییان بەردەوام دەبین.
لێرەوە سوپاسی برایانم لە دەستەی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی گۆپتەپە دەکەم و هیوادارم بەردەوام بن لە بەرەوپێشبردنی ئەم تیمە جوانە. هەروەها دەستخۆشی ئاراستەی یەکە بە یەکەی یاریزانان دەکەم کە دڵسۆزانە بەرگری لە ناوبانگی گۆپتەپە دەکەن لە بواری وەرزشدا.
شایەنی باسە، مێژووی دامەزراندنی ئەم تیمە بۆ ساڵی ١٩٨٣ دەگەڕێتەوە و لەسەر دەستی کۆمەڵێک وەرزشکاری دێرین دامەزراوە، کە بەشێکیان ئەنفالکراون و بەشێکی دیکەیان لە ژیاندا نەماون و تەنها چەند یاریزانێکیان لە ژیاندا ماون. ئێمەش بەڵێن دەدەین لەسەر هەمان ڕێبازی ئەوان بەردەوام بین لە خزمەتکردنی وەرزش لە گۆپتەپە.
We will continue to support the athletes of Goptepa.
For the past three seasons, the German organization Wadi has been steadfast in its support of the athletes of Goptepa.
The German organization Wadi has been continuously supporting the athletes of Goptepa and providing them with sports necessities for the last three seasons.
As we have promised, we will persist in our support and assistance for the athletes of Goptepe. Following the successive victories of the Goptepa football team, the German organization Wadi has been aiding and backing the team for the past three seasons by supplying them with sports equipment and necessities.
It is a pleasure to see this team being supervised by a group of dedicated and caring young people from Goptepa. In the previous season, the team managed to secure the second position among the local teams of Koya, and this year they have participated in the second-division league of Koya. We wish them continuous success and progress, and we will continue to support them to the best of our abilities in the future.
From here, I would like to express my gratitude to my brothers in the supervisory board of the Goptepe football team, and I hope they continue to advance this wonderful team. I also extend my congratulations to each and every player who passionately defends the reputation of Goptepa in the field of sports.
It is worth mentioning that the establishment of this team dates back to 1983, founded by a group of veteran athletes. Some of them were victims of the Anfal campaign, while others have passed away, with only a few of them still alive. We, in turn, pledge to continue on their same path of serving sports in Goptepa.










Leave a comment