
“خانمان لەگەڵ وەرگرتنی بڕوانامە نەمامی سنۆبەریان لەقوتابخانەی ئاغجەلەر ڕواند”
ئەمڕۆ لەقوتابخانەی ئاغجەلەر خانمان دوای بەشداریان لەخولی خەیاتی بوون بەخاوەن بڕوانامەی.
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو ٦٠خانم لە سێ مانگدا بەشداربوون لە خولێکی خەیاتی بە سەرپەرشتی م.ئازیز و خولەکە بێ بەرامبەر بوو لەلایەن ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و بەپاڵپشتی Women’s World Day of Prayer (WWDP) بەڕێوەچوو.
ئەم پڕۆژەیە ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەکانی دەوروبەری …
لەمیانەی بەڕێوەچوونی خولەکاندا سیمیناری تەندروستی و ژینگەیی لەلایەن تیمە تەندروستی و ژینگەیەکانی رێکخراوی هاواری گەڵا پێشکەش بەخانمان دەکرا ..
لەسێ مانگی داهاتووش خولەکان لە ئاغجەلەر و گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر بەردەوام دەبێت لەپێناو بەهێزکردن و خۆشگوزەرانی دەروونی بۆ لەسنورەکە …
سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێزان م.کەیوان م.دانا م.فارس کەهاوکار و پشتیوان بوون لەگەڵمان بەبەردەوامی لەبەڕێوەچوونی خولەکان ..



Leave a comment