
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە…ڕێکخراوی (هاواری گەڵا) سەوزایی دەبەخشێتە گوندی تەوەکەڵ
لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانیدا بۆ یادکردنەوەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، ڕێکخراوی “هاواری گەڵا” بە هاوکاری و پاڵپشتی ڕێکخراوی “وادی”ی ئەڵمانی، هەڵمەتێکی نەمام چاندنی لە گوندی تەوەکەڵ ئەنجامدا .
ئەم هەڵمەتە ژینگەییە بە بەشدارییەکی کارای ئەو خانمانە بەڕێوەچوو کە ئێستا لە خولی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا (کە لەلایەن ڕێکخراوی هاواری گەڵاوە کراوەتەوە) خەریکی خوێندنن.
هاوکات خانمانی بەشداربوو بەجل و بەرگی کوردیەوە لە چالاکییەکەدا بەشداربوون، تیمەکانی ڕێکخراو سەردانی ماڵی خانمانی گوندەکەیان کرد و لەگەڵیاندا نەمامیان لە حەوشەی ماڵەکانیاندا چاند.
هاوکات لە قوتابخانەی گوندەکە، کە ناوەندی خولی فێربوونی خانمانە، چەند نەمامێک وەک هێمایەک بۆ هیوا و گەشەکردن و پشتیوانیکردنی ژنانی سنوورەکە ڕوێندران.
ڕێکخراوی هاواری گەڵا، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵانی گوندی تەوەکەڵ و گوندەکانی تری ناوچەکە. لە مانگەکانی داهاتوودا زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆری دیکە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خانمانی ناوچەکە ئەنجام دەدات.









Leave a comment