ئەمڕۆ، لە بەردەوامی چالاکییە مەیدانییەکاندا، تیمی ڕێکخراوی (هاواری گەڵا) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (وادی)ی ئەڵمانی، سەردانی گوندی عەسکەریان کرد. ئامانجی سەردانەکە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوە بوو لەگەڵ منداڵانی گوندەکە، بە مەبەستی تێگەیشتن لە خواست و پێویستییەکانیان و گۆڕینیان بۆ پڕۆژەی کردەیی لە ئایندەیەکی نزیکدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە (تۆماس و شۆخ) بەڵێنیاندا پاڵپشتی تەواوی ئەو پڕۆژانە بکەن کە لە خەون و ویستی منداڵانەوە سەرچاوە دەگرن. بۆ ئەم مەبەستەش، بڕیاردرا کە منداڵانی گوندی عەسکەر بە دەستنووسی خۆیان یاداشت و پێشنیارەکانیان ئاراستەی ڕێکخراو بکەن، تاوەکو بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر و سوودبەخش بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
منداڵە چاوگەشەکانی عەسکەر، چاوەڕوان بن؛ بەم زوانە بە پڕۆژەی نوێ و پڕ لە چێژەوە جارێکی تر کۆدەبینەوە.
Hawari Galla Organization and the German Organization Wadi Announce a New Project for the Children of Askar Village
Today, as part of their ongoing field activities, the team from the Hawari Galla Organization, in partnership with the German organization Wadi, visited the village of Askar. The purpose of the visit was to hold an open discussion with the village children to understand their needs and aspirations, with the aim of translating them into practical projects in the near future.
During the meeting, Thomas and Shokh promised to provide full support for projects inspired by the children’s own dreams and desires. To this end, it was decided that the children of Askar village will submit their handwritten ideas and suggestions to the organization, enabling us to implement a variety of beneficial projects this summer.
To the bright-eyed children of Askar: stay tuned! We will soon gather again with new, fun-filled projects.






