ڕێکخراوی هاواری گەڵا بەشداری لە کردنەوەی پڕۆژەی “ڕێڕەوی یادەوەری هەڵەبجە” دەکات

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە مێژوو و ناسنامەی نەتەوەیی، بەڕێز (هێمن گۆپتەپەیی) سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی تەواوی پڕۆژەکانی ڕێکخراوی هاواری گەڵا، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی “ڕێڕەوی یادەوەری هەڵەبجە”دا کرد، کە لە لایەن ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و هاوبەشەکانییەوە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ کراوە.

پڕۆژەی “ڕێڕەوی یادەوەری” گەشتێکی مێژوویی و کولتوورییە بەناو شەقام و گەڕەکەکانی هەڵەبجەدا. پڕۆژەکە چیرۆکی ئەو خێزان و کەسانە دەگێڕێتەوە کە پێش کارەساتی کیمیابارانکردنی شارەکە لە ساڵی ١٩٨٨دا ژیاون و ئێستاش لەوێ نیشتەجێن. ڕێڕەوەکە لە “مۆنۆمێنتی یادگاری هەڵەبجە”وە دەست پێ دەکات و بە ناوەندی شار و گەڕەکی جوولەکاندا تێپەڕ دەبێت.

لە پەراوێزی ئەم بەشدارییەدا، بەڕێز هێمن گۆپتەپەیی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە تەنها گێڕانەوەی تراژیدیا نییە، بەڵکو تیشک خستنە سەر میراتی دەوڵەمەندی هونەری، کولتووری و پەروەردەیی هەڵەبجەیە کە ڕەگێکی قووڵی لە مێژوودا هەیە.

پڕۆژەکە لە چەندین پانێڵ و بۆردی زانیاری پێکهاتووە کە وێنە و دەقی مێژوویی لەسەر جێگیر کراوە. هاوکات ماڵپەڕی “ڕێڕەوی هەڵەبجە” بە چەند زمانێکی جیاواز کارا کراوە و لە ڕێگەی (QR code)ەوە لەسەر بۆردەکان، گە