Uncategorized

لە منداڵانەوە فێر دەبین و بۆ ئەوانیش پلان دادەنێین

کوردی_English

لە ڕێکخراوی (هاواری گەڵا)، باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە منداڵان نەک تەنها سوودمەند، بەڵکو باشترین ڕاوێژکارن بۆ دیاریکردنی پێویستییەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ لە گوندی (عەسکەر) لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵی چاوگەش کۆبووینەوە؛ مەبەستمان بوو لە نزیکەوە گوێ لە خەون، خواست و پێشنیارەکانیان بگرین. ئێمە لە (هاواری گەڵا) دەمانەوێت پڕۆژەکانی داهاتوومان ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ویستی ئەم منداڵانە بێت، نەک تەنها تێڕوانینی ئێمە.
چونکە داهاتوو هی ئەوانە، پێویستە بە دەستی ئەوانیش نەخشەی بۆ بکێشرێت.
“چاوەڕوانی پڕۆژە نوێیەکانمان بن کە لەم دیدارانەوە سەرچاوە دەگرن.”
#ڕێکخراویهاواریگەڵا #گوندیعەسکەر #مافیمنداڵان #پەرەپێدان #کوردستان.
We learn from children and we plan for them.
At Hawari Gala Organization, we firmly believe that children are not just beneficiaries, but the best consultants for identifying their own needs.
Today, in the village of Askar, we met with a group of bright-eyed children; our aim was to listen closely to their dreams, aspirations, and suggestions. At Hawari Gala, we want our future projects to be a true reflection of these children’s will, not just our own perspective.
Since the future belongs to them, it must be mapped out by them as well.
“Stay tuned for our new projects, which originate from these meetings.”

Hawari_Gala_Organization #Askar_Village #Childrens_Rights #Development #Kurdistan