Uncategorized

کاتێک خەونەکان پێش کاتژمێر دەکەون..

کوردی_English

#ڕێکخراوی_هاواری_گەڵا

لە باوەشی ناحیەی ئاغجەلەری سەربەرزەوە، کاتێک هێشتا کاتژمێر یەک سەعاتی مابوو بۆ دەسپێکی مەشقەکان، منداڵانی فێرگەی هاوینەی (ڕێکخراوی گەڵا) یاریگایان بە پەرۆشیی خۆیان ئاوەدان کردەوە. ئەمە تەنها ئامادەبوونێکی ئاسایی نییە، بەڵکو چیرۆکی عەشق و خولیای نەوەیەکی نوێیە بۆ وەرزش و درەوشانەوە.

ئێمە لە ڕێکخراوی هاواری گەڵا بۆ گەشەپێدانی ژنان و منداڵان، بە شانازییەوە و لەژێر سەرپەرشتی هاوکارمان (کاک سەنگەر محمود)، بوینەتە سێبەر و پاڵپشتی ئەم خولیایەی منداڵە چاوگەشەکانمان.

لای ئێمە، وەرزش تەنها ڕاکردن بەدوای تۆپدا نییە؛ بەڵکو کێڵگەیەکە بۆ چاندنی تۆوی پێکەوەژیان، ڕەوشتی بەرز و بونیادنانی کەسایەتییەکی تەندروست. لێرە فێر دەبین کە (تۆپ) ئامرازە، بەڵام (مرۆڤایەتی، هاوکاری و یەکترقبوڵکردن) ئامانجە گەورەکەیە.

سوپاس بۆ کاکە گۆران جەوهەر بۆگرتنی وێنەکان🙏

When dreams outpace the clock.. ⚽️🌟#Hawari_Gala_Organization

From the heart of the proud Aghjalar sub-district, while an hour still remained

before the start of training, the children of the (Gala Organization) summer

school filled the stadium with their passion. This is not just a regular

attendance; it is the story of the love and passion of a new generation for

sports and brilliance.

We, at the Hawari Gala Organization for Women and Children Development, proudly

and under the supervision of our colleague (Mr. Sangar Mahmoud), have become the

supporters and guardians of this passion of our bright-eyed children.

To us, sports is not just running after a ball; it is a field for planting the

seeds of coexistence, high ethics, and building a healthy personality. Here we

learn that the (ball) is a tool, but (humanity, cooperation, and mutual

acceptance) is the ultimate goal.

#HawariGala#Aghjalar#YouthDevelopment#SportsForChange#FutureStars

#Kurdistan#CommunityBuilding#FootballTraining#Empowerment