یەک مانگ تێدەپەڕێت لە گەشەپێدانی بەهرەکانی منداڵانی گوندی عەسکەر

کوردی _English
ئەمڕۆ، یەک مانگی تەواو بەسەر دەستپێکردنی خولە هاوینەکانی (ڕێکخراوی هاواری گەڵا) لە گوندی (عەسکەر) تێپەڕ دەبێت. لەم ماوەیەدا، منداڵە ئازیزەکانمان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە وانەکانی (زمانی ئینگلیزی، وێنەکێشان و کاری دەستی) بەشداربوون، کە ئامانجمان تەنها پڕکردنەوەی کاتەکانیان نەبووە، بەڵکو چاندنی تۆوی زانست و داهێنان بووە لە ناخیاندا.
بۆچی گوندەکان؟
ئێمە لە ڕێکخراوی هاواری گەڵا باوەڕی تەواومان بە “یەکسانی لە دەرفەتەکاندا” هەیە. ئامانجی سەرەکیمان لە کردنەوەی ئەم خولانە لە ناوچە دێنشینەکان، ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاوە بۆ منداڵانی گوند، تا هاوشێوەی شارەکان ئاشنای زمانە جیهانییەکان و هونەرە جیاوازەکان بن و لە پشووەکانی هاویندا لە کاروانی زانست دانەبڕێن.
بینینی ئەم وێنانەی خوارەوە، کە منداڵەکانمان بە عەشقەوە خەریکی فێربوون و وێنەکێشانن، گەورەترین پاداشتە بۆ ماندووبوونی ستافەکەمان. هەر تابلۆیەک کە دەیکێشن و هەر وشەیەکی نوێ کە فێری دەبن، هەنگاوێکی نوێیە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گوندەکەمان و نیشتمانەکەمان.
سوپاس بۆ متمانەی دایکان و باوکان، دەستخۆشی بۆ مامۆستا دڵسۆزەکانى رێکخراوی هاواری گەڵا.
بەردەوام دەبین لە خزمەت…
One Month of Nurturing Talents in Askar Village
Today marks exactly one month since the launch of the summer courses organized by the Hawari Gala Organization in the village of Askar. Throughout this month, our wonderful children have participated with great passion and enthusiasm in English language, drawing, and handicraft classes. Our goal has never been just to fill their spare time, but to plant the seeds of knowledge and creativity within their hearts.
Why focus on villages?
At Hawari Gala, we firmly believe in “Equality of Opportunity.” Our primary objective in bringing these courses to rural areas is to provide a suitable educational environment for village children. We want to ensure they have the same access as those in the cities to learn international languages and various arts, staying connected to the journey of learning during their summer break.
Seeing these photos of our children immersed in learning and creating is the greatest reward for our team’s dedication. Every painting they finish and every new word they learn is a step toward a brighter future for our village and our nation.
We extend our deepest gratitude to the parents for their trust, and a special thank you to the dedicated teachers of the Hawari Gala Organization.
We continue to serve…
#Hawari_Gala_Organization #Askar_Village #Education #SummerCourses #FutureOfChildren #LearningEnglish #ArtsAndCrafts #CommunityDevelopment