بەردەوامیی خولە چڕوپڕەکانی فێرگەی هاوینەی ڕێکخراوی
هاواری گەڵا لە ئاغجەلەر
لە پێناو پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان و ئاشناکردنیان بە زانستە نوێیەکان، ڕاهێنانە چڕوپڕەکانی فێرگەی هاوینەی ڕێکخراوی (هاواری گەڵا) لە ناحیەی ئاغجەلەر بەردەوامییان هەیە.
ئەم فێرگەیە کە بۆ یەکەمجارە بە شێوەیەکی زانستی و کرداری لە ناوچەکەدا دەکرێتەوە، بووەتە جێی سەرنجی منداڵان و دایک و باوکان. لەم ڕاپۆرتەدا، منداڵانی بەشداربوو و سەرپەرشتیارانی فێرگەکە باس لە گرنگیی ئەم هەنگاوە دەکەن و هیوای بەردەوامیی بۆ دەخوازن.
ئەم فێرگەیە بەپاڵپشتی و پشتیوانی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی کراوەتەوە.
The Hawari Galla Summer School’s intensive training continues in Aghjalar! 📚✨
With the goal of enhancing children’s abilities and introducing them to modern
science, our hands-on training sessions are in full swing. This is the first
time a project with such a scientific and practical focus has been launched in
the area, receiving great feedback from children and parents alike.
In this video, participants and supervisors share the impact of this school and
their hopes for the future.
This project is proudly supported by the German organization Wadi.
#HawariGalla #Aghjalar #WadiOrganization #SummerSchool #Education #Kurdistan
