کوردی_English
لە گوندەکانی (تەوەکەڵ و عەسکەر)، ئیرادەی ژنان دەبێتە پردی پەڕینەوە بەرەو ڕووناكی. بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە دایکانی کۆڵنەدەر، هەنگاوی دووەمی خولی نەهێشتنی نەخوێندەوارییان دەستپێکرد و لاپەڕەیەکی نوێی مەعریفییان هەڵدایەوە.
ئەم کاروانە فێرکارییە، کە بە چاودێری و هەماهەنگی وردی “بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ” بەڕێوەدەچێت، بە دابینکردنی کتێبەکانی قۆناغی دووەم لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە، گوڕوتینێکی زیاتری پێ بەخشرا.
هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەنگاوە، منداڵانی چاوگەشی گوندەکانیش بێبەش نین لە گەشەپێدان؛ هەر لەم هەفتەیەوە وانەکانی (ئینگلیزی، وێنەکێشان و کاری دەستی) دەستپێدەکەن. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پێکەوە تۆوی داهاتوویەکی گەش لە دڵی منداڵانی گوندەکانماندا بچێنین و تواناکانیان بۆ لوتکەی داهێنان بگەێنین.
#پەروەردە#نەهێشتنی_نەخوێندەواری#چەمچەماڵ#گەشەپێدانی_منداڵان#تەوەکەڵ#عەسکەر#کوردستان
When the light of science pierces the darkness of illiteracy.. ![]()
![]()
In the villages of (Tawakal and Askar), the will of women becomes the bridge to
crossing towards the light. We proudly announce that the resilient mothers have
started the second stage of the literacy course, turning a new page of
knowledge.
This educational journey, which is conducted under the careful supervision and
coordination of the “Chamchamal Education Directorate,” was given further
momentum by the provision of second-stage books by the directorate.
Parallel to this step, the bright-eyed children of the villages are not excluded
from development; starting from this week, lessons in (English, painting, and
handicrafts) will begin. We are here to together plant the seeds of a bright
future in the hearts of our village children and elevate their abilities to the
peak of creativity.



#Education#Literacy_Eradication#Chamchamal#Child_Development#Tawakal#Askar
