زۆر خۆشحاڵین کە گەیشتینە کۆتا هەفتەی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە هەردوو گوندی (عەسکەر و تەوەکەڵ) لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر.
ئەم خولە کە ماوەی سێ مانگە بەردەوامی هەیە، لەلایەن “رێکخراوی هاواری گەلا بۆ گەشەپێدانی ژنان و منداڵان” و بە پاڵپشتی “ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی” سەرپەرشتی دەکرێت.
لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا، بە شانازییەوە لەگەڵ فێرخوازە ئازیزەکانمان هەنگاومان نا بەرەو جیهانی خوێندن و نووسین.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانین قۆناغەکانی تری ئەم خولە تەواو بکەین و ئەم مەشخەڵی زانستە بگەێنینە چەندین گوندی تری ناوچەکە.
لەمەڕاسیمی کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری کردن بەسەرجەم فێرخوازان دەبەخشرێت.
لەخزمەتکردن بەردەوام دەبین…..
