لەپێناو هۆشیاری ژنان و منداڵان تیمەکانی وادی لەسنوری گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر بۆ ماوەی ساڵێک هاوکاری تەندروستی و ژینگەیی و فێرکاری خەیاتی پێشکەش بە خانمان دەکەن.
لەگوندی گرد خەبەر کە 14خانم بەژداربوون لە خولێکی خەیاتیدا کەماوەی یەک مانگی خایاند و تێدا بەشێوەی تیۆری و یراکتیکی خانمانی بەشداربوو فێری هونەرەکانی بڕین و دورمان کراون .
بەشێک لەخانمان لەئێستادا زۆر بەباشی دەتوانن کارەکانی خۆیان لە برین و دورمان ئەنجام بدەن بەهاوکاری مامۆستا شیلان نادر قادر .
بۆ مانگی داهاتووش هەرلە گوندی گرد خەبەر بەردەوام دەبین و زیاتر لە ١٥خانمی تر ناویان تۆمارکردووە بۆ خولی دووەم .
– دکتۆرە ئالا عبدلقار ڕۆژی چوار شەممە بابەتێکی تایبەت بە تەندروستی دەم و ددان بەناونیشانی (چۆن خانمان بتوانن پارێزگاری لە ددانەکانیان بکەن)پێشکەش بەخانمانی بەشداربوو .
– ڕۆژگار عبدوڵا ئەندامی رێکخراوی گەڵا و ئەندامی تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی ژن بۆ ڕوماڵکردنی ژینگەیی _ کەرکوک ناو سیمینارێکی پێشکەشکرد لەژێر ناونیشانی( زیانەکان و کاریگەریەکانی مادەپاکرەوەکان بۆ تەندروستی خانمان و ژینگە) .
– لەپێناو هۆشیاری ژنان و منداڵان تیمەکانی وادی لەسنوری گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر هاوکاری تەندروستی و ژینگەی پێشکەش بە خانمان دەکەن ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێکخراوی وادی ئەڵمانی بەپاڵپشتی Women’s World Day of Prayer (WWDP) جێ بەجێ دەکرێت و ماوەی یەک ساڵ لە گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر بەردەوام دەبێت .










