Uncategorized

ڕێکخراوی هاواری گەڵا لەپێناو بەگەڕخستنی تواناکانی ژنان لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەر بەردەوام دەبین لەچالاکیەکانمان

خانمانی ناحیەی ئاغجەلەر بەپەرۆشەوە بەشدارن لەخولی فێربوونی هونەری بڕین و دورمان لەژێر ناونیشانی (بەهێزکردن و خۆشگوزەرانی دەروونی بۆ خانمان لە چەمچەماڵ و دهۆک

لەدڕێژەی چالاکیەکانی ڕێکخراوی هاواری گەڵا بۆ گەشەپێدانی ژنان و منداڵان بەپاڵپشتی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لەمانگی چوارەمدا خانمانی ناحیەی ئاغجەلەر لە کۆتا ڕۆژەکانی خولی خەیاتی بەردەوامن .

لەماوەی 10مانگی ڕابردووی ئەمساڵ خانمانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەکانی دەوروبەری بەشداربوون لە خولی خەیاتی و سیمینارە ژینگەیی و تەندروستیەکانی ڕێکخراوی (هاواری گەڵا )کە بەهاوکاری و پاڵپشتی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و Women’s World Day of Prayer (WWDP)) جێبەجێکراوە.

ئەوی جێگەی خۆشحاڵیە بۆ ڕێکخراوەکەمان خانمان زۆر بەپەرۆشن بۆ بەشداری کردنی خولەکان و داوای هاوکاری و پشتیوانی بەردەوام دەکەن بۆ خانمانی سنورەکە .

تەنها لەچوارمانگی ڕابردوو 80خانم بەشداربوون لەسەنتەری ناحیەی ئاغجەلەر