بە مەبەستی بوژانەوە و دەوڵەمەندکردنی سەرچاوەکان، ڕێکخراوی “هاواری گەڵا” بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی “وادی”ـی ئەڵمانی، لە هەڵمەتێکدا ١٠٠ کتێبیان پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی قەزای چەمچەماڵ کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوە وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پڕکردنەوەی ئەو زیانانە دێت کە بەر کتێبخانەکە کەوتوون. لەلافاوەکەی شەوی ڕابروو.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمە کۆتایی کارەکانیان نابێت و لە داهاتوودا هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ کۆکردنەوە و دابینکردنی کتێبی زیاتر بۆ کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ، تاوەکو ببێتە سەرچاوەیەکی باشتر بۆ خوێنەرانی قەزاکە.
